English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌بریاری مه‌سرور بارزانى چەند پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت
2019-10-22 [11:29 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە شاری دھۆک دانرا و  ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە گەشەپێدانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا ھەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لەوانەش رێگاوبان زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بواری ئابووریدا.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی ئێمە خواستی زۆرمان ھەیە بۆ گەشەپێدانی ھەرێمی کوردستان و پێشخستنی ژێرخان و سەرخانی ئابووری. لەم چوارچێوەیەشدا رەزامەندیمان لە سەر تەرخانکردنی پێنجسەد ملیار دینار داوە بە چەند قۆناخێک بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا کە کۆی گشتیان زیاتر لە دووسەد پڕۆژە دەبێت لەوانە پرۆژەی ستراتیجی وەک رێگاوبانی نێوان شارەکان، ھەروەھا چەند سایلۆ و قوتابخانە و ھێڵی کارەبا. 
 

مەسرور بارزانی راشیگەیاند رەزامەندیمان دەربری بەگوژمەی ٥٠٠ ملیار دینار چەند پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە  لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت


لەچوار چێوەی بریارەکەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پرۆژەی دروست کردنی دووسایدیدووسایدی سەیدسادق-ھەڵەبجە ، دووسایدی دووکان-چوارقوڕنە ، ڕێگای دەربەندی ڕانیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە





ئەم هەواڵە 2410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad