English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئه‌ڵمانیا كورد و تورك ده‌بێته‌ شه‌ڕیان
2019-10-22 [11:38 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامەیەکی ئەڵمانی راگەیاند، لە شاری "ھیرنە"ی باکووری ویلایەتی راین "وێستڤالیا"، زیاتر لە ٦٠ کورد و تورک دەبێتە شەڕیان.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، پۆلیسی شاری "بوخوم"، شەڕ و پێکدادانەکە، لە نزیک سەنتەرێکی رۆشنبیری تورکی بووە و بەشێکیان چەقۆیان ھەڵگرتبوو، لە ئاکامیشدا، کەسێک بە سووکی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رووداوەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە روویداوە و پۆلیس توانیویەتی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات و چەند کەسێکیشیان دەستنیشان کردووە کە دەستیان لە ھەڵگیرسانی ئەو شەڕەدا ھەبووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

ئەوەش بەھۆی خۆپیشاندانەکان کە لە دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدات.

تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەم/ ئۆکۆتبەری ٢٠١٩، ھێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا لە ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی" دەستپێکردووە و ماوەی ٩ رۆژ ھێرش و بۆردومانەکان بەردەوام بوو.





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad