English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، محەمەد رەوانەی فەرەنسا دەكرێت
2019-10-22 [11:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


محەمەد حەمید، منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان لە دھۆكەوە بە ھێلیكۆپتەری دژەتیرۆری كوردستان گواسترایەوە ھەولێر و بە ھەوڵی سەرۆك مەسعود بارزانی بڕیارە ئەمڕۆ بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی فەرەنسا بكرێت.

پێش ئێستا محەمەد بە ھێلیكۆپتەری دژەتیرۆری كوردستان لە دھۆكەوە گواسترایەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لەوێشەوە بەرەو فەرەنسا بەڕێدەكرێت، كە بە ھەوڵی سەرۆك بارزانی لە وڵاتی فەرەنسا چارەسەری بۆ دەكرێت".

حەمید، باوكی محەمەد گوت: "سەرۆك بارزانی بۆ ھەواڵپرسین و چارەسەری محەمەد پەیوەندیی پێوەكردم و زۆر سوپاسگوزاری سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی ھەرێمی كوردستانم".

گوتیشی: "پێش دەستپێكردنی شەڕ كوڕەكە قوتابی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بوو".

محەمەد حەمید، لە 18/10/2019، لە ئەنجامی بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان برینداربوو، گومانی ئەوەی لێدەکرێت بە چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان بریندارکرابێت، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. دوای رووداوەكە محەمەد لە رێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی-یەوە بۆ چارەسەر گواسترایەوە نەخۆشخانەیەك لە دھۆك.





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad