English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردێكی كامیاران حوكمی 120 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
2019-10-22 [11:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سوپای پاسداران حوكمی 120 ساڵ به‌ندكرانی به‌ سه‌ردا سه‌پا.

هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی ”حه‌یده‌ر قوربانی" یه‌ خه‌ڵكی كامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ دادگای تاوانه‌كانی شاری سنه‌ حوكمه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

شایه‌نی باسه‌ دادگای ئێران به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هاوده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامی سپای پاسداران حوكمه‌كه‌ی به‌ سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه‌.





ئەم هەواڵە 2410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad