هەولێر – ZNA
گۆرانیبێژی مەغریبی، سەعد لمجەرەد نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە و پێشکەش بە هۆگرانیی خۆی کرد.
ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی سەلامە و لەرێگەی کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە لە کەلەپووری ئەمازیغی وەرگیراوە و لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبووە.
مانگی رابردوو ئەو گۆرانیبێژە گۆرانییەکی بەناوی "یخلیلک لي" لە کەناڵی تایبەتی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 8692جار خوێندراوەتەوە |