English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھێرشێکی داعشدا ژمارەیەک سەربازی عێراقی کوژران
2019-10-22 [11:54 AM]

ZNA-هەولێر


ژمارەیەک سەربازی و کارمەندی ئەمنیی ھێزە عێراقییەکان لە ھێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کوژران و بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢-١٠-٢٠١٩، سوپای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش رۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر دوو خاڵی ئەمنی لە کێڵگەی نەوتیی عەلاس لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین.

بەھۆی ھێرشەکە و تەقاندنەوەی بۆمبێک، دوو سەرباز کوژراون و سێی دیکەش بریندار بوون.

نزیکەی شەش مانگ دوای راگەیاندنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق لە رۆژی ١٧-١٢-٢٠١٧، لەناوبردنی داعش و کۆتاییھێنان بەو رێکخراوە تیرۆریستییەی لە وڵاتەکەی، راگەیاند.

لە مانگی ٦ـی ٢٠١٤، نزیکەی دوو ھەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، ھەرەسیان بە سوپای عێراق ھێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.





ئەم هەواڵە 4615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad