English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی "بازرگانی سێكس" سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵی BBC تۆمار ده‌كرێت
2019-10-22 [11:57 AM]

ZNA-هەولێر


بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک، لە بارەی "بازرگانی سێکس" لە لایەن کەناڵی BBCی بەریتانی، ناڕەزایی و نیگەرانی زۆری لەسەر ئاستی عێراق و پیاوانی ئایینی لە باشووری عێراق لێکەوتووەتەوە و سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆمار دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو پیاوە ئایینییانەی قسەی بۆ کەناڵەکە کردووە، رایدەگەیەنێت، بەشێک لە قسەکانی لابراوە و بە گوێرەی ویست و ئارەزووی بەرھەمھێنەری راپۆرتەکە دانراوەتەوە، ئەوەش کارێکی رەتکراوەیە.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی سکاڵاکە، ئەو کەناڵە راپۆرتەکەی بە شێوەیەک مۆنتاژ کردووە، کە خزمەت بە ئامانجەکەی بکات و باس لەوە دەکات، یەکێک ھاتووەتە نووسینگە فەرمییەکەی ئەو پیاوە ئایینیە و پرسیاری لە بارەی ھاوسەرگیری ھەمیشەیی کردووە، بەڵام راپۆرتەکە وا مۆنتاژکراوەتەوە، وەک ئەوەی باس لە ھاوسەرگیری کاتی "موتعە" بکات، کە بە گوێرەی ئەو پیاوە ئایینییە، ئەوەش راست نەبووە و راستییەکە شێوێندراوە.

لەبەر ئەو ھۆکارە ئەو پیاوە ئایینیە، بەناوی "دکتۆر سالم" بڕیاریداوە سکاڵا لەسەر کەناڵەکە تۆمار بکات و روونی دەکاتەوە، راپۆرتە دۆکیومێنتەرییەکە "گۆڕین و ساختەکردنی راستییەکانە لە بەردەم رای گشتی" و ئەو کارەش بە "بە ئامانجگرتنی دەوڵەتی عێراق" لە قەڵەم دەدات.

راپۆرتە دۆکیومێنتارییەکە لەلایەن "نەوال ئەلمەقحەفی" ئامادەکراوە و رۆژی ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە شاشەی BBC، لە ژێر ناوی "بازرگانی جنس" پەخشکراوە.

وەک دکتۆر جەمال باسی دەکات، وێنەگرتنی راپۆرتەکە، بە شێوەیەکی نایاسایی بووە و لە چەند شوێنێکی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی وێنەگیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئامادەکاری راپۆرتەکە، "شۆفێری تاکسی" وەکو "پیاوانی ئایینی و سەید" نیشانداوە و چەندین پێشێلکاری دیکەی یاسایی کراوە.





ئەم هەواڵە 1858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad