ZNA- ھەولێر
یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزانێکی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ماوریسیۆ پۆکیتینۆ راھێنەری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ کارلس ئەلینیا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، پۆکیتینۆ سەرسامە بە تواناکانی ئەم یاریزانە و دەیەوێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەلینیا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە جێگەی نابێتەوە ، لەبەر ئەمە پێدەچێت یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی لە سەر رۆیشتنی ئەو یاریزانە بدات .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7459جار خوێندراوەتەوە |