English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئیسرائیل شوێنی لە داهاتووی ناوچەکەدا نابێتەوە
حوسێن ئەمیر عەبدوللاهیان
2019-10-22 [01:32 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران هەڕەشە لە بەحرەین دەکات و رایدەگەینێت کە کۆنفرانسی ئاسایشی مەنامە بە بەشداریی نوێنەری ئیسرائیل کۆتای بە حکومەتی ئال خەلیفە دەهێنێت.

حوسێن ئەمیر عەبدووڵاهیان یاریدەدەری باڵای سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توێتەر رایگەیاند، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی مەنامە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئیسرائیل، دەبێتە هۆی ئەوەی کە حکومەتی بەحرەین لە ناوبچێت.

عەبدووڵاهیان رایشیگەیاندووە، حکومەتی ئالی خەلیفەی بەحرەین دەبێت مێژووی کورتی خۆی وەبیربێنێتەوە و عاقڵمەندانە بیر لە داهاتووی ناوچەکە بکاتەوە، چۆن ئیسرائیل شوێنی لە ناوچەکە نابێتەوە و هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە یارمەتیدەری بێت.

 





ئەم هەواڵە 2461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad