English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر.. سێ كەس له‌سه‌ر دزیكردن دەستگیر كران
2019-10-23 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی هه‌والێر له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، دوابەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە ماڵێك لە بنەسڵاوە، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی لە ماوەی كەمتر لە (٢٤) كاتژمێردا ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

 

لەمبارەیەوە، رائید شێرزاد عادل محەمەدئەمین ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، بە (هەولێر پۆلیس)ـی ڕاگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە سنووری بنكەكەمان، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و دەسگیریان بكەین.

 

رائید شێرزاد روونیشی كردەوە، تۆمەتبارەكان بە ناوی (ق.ع.م) تەمەن (٢٥) ساڵ، (م.ب.م) تەمەن (١٦) ساڵ، (ب.م.گ) تەمەن (١٥) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا بڕی (٧٫٢٥٠٫۰٠٠) حەوت ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقییان لە ماڵێك لە بنەسڵاوە دزیوە.

 

ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر گوتیشی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع).





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad