English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان كرد
2019-10-23 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلیکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، تێیدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

 

باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی ماڵئاوایی هاتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەرکەکانی لە عێراق کۆتایی دێت و لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، وەک باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەست بەکار دەبێت.

 

باڵیۆز ویلیکس بە سەرۆکی حکوومەتی رایگەیاند کە ”باوەڕمان بە سەرکردایەتیی ئێوە هەیە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ببات و ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانیشتان دەکەین کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن“.

 

باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەران، بەتایبەتیش کە بەهۆی گرژبوونی بارودۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزارانیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هاوڕا بوو لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی بەریتانیا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نویێدا. ئاماژەی بە پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی دا و گوتی ئێمە چەندین پێشنیازمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش کردووە، چاوەڕێی بەغداین بە ئەرێنی وەڵامی داخوازییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بداتەوە.

 

لە بارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا کۆک بوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخەکە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە، چونکە گرژیی و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکەی لێ دەکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad