English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پشتیوانی لەرێكەوتنی رووسیا و توركیا لە رۆژئاوا دەكات
2019-10-23 [11:42 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران پێشوازیی لە رێكەوتنی توركیا و رووسیا لە باكووری سوریا دەكات و بەھەنگاوێكی باش بۆ سەقامگیری ناوی برد.

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە٢٣ی تشرینی یەکەم، رایگەیاند كە گەرانەوەی سووریا و توركیا بۆ رێكەوتنی ئەدەنە ھەنگاوێكی باشە. موسەوی دەڵێ وڵاتەكەی پێشوازی لە رێكەوتنی رووسیا و توركیا لە باكووری سوریا دەكات و بۆ سەقامگیركردنی ناوچە بە ھەنگاوێكی ئەرێنی ناوی دەبات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ ئەوان ھیوادارن نیگەرانییەكانی توركیا برەوێنەوە و ھاوكات یەكپارچەیی خاكی سووریاش پارێزراو بێت. موسەوی گوتیشی ئەگەر ئەمریكا لە ناوچە نەمێنێت ئاسایش و سەقامگیری زیاتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 5323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad