English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاکسازییەکانی بودجەی 2020ی عێراق تاوتوێ دەکرێن
2019-10-23 [01:41 AM]

ZNA - هەولێر


بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق، پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو، تا ئێستا بۆ ھەر بەرمیلێكی نەوت پشتی بە نرخێكی جێگیر نەبەستووە و تەنیا پێشبینی دەکرێت كە نرخەكە بۆ ھەر بەرمیلێك لە نێوان 50 بۆ 56 دۆلار بێت و تێكرای بەرهەمی رۆژانەش دەگاتە 3 ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، ھەموو لایەنەكان ئامانجیانە لەو پرۆژە بودجەكەدا بەمەبەستی باشكردنی دۆخی بژێوی دانیشتوانەكەی و ئابووری وڵات بەگشتی، زیاتر پشت بە دابینكردنی خزمەتگوزاری و قەرەبووكردنەوە و دامەزراندنی ھاووڵاتییان ببەسترێت.

وەزارەتەكە دەربارەی پركردنەوەی كورتھێنان لە پڕۆژە بودجەی 2019 ، رایگەیاندووە، تا ئێستا توانیویانە بەشێكی چارەسەر بكەن و ئەوەی دەمێنێتەوە لە رێگەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانەوە چارەسەردەكرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 6862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad