English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وەیزرانی عێراق لە بارەی خۆپێشاندانەکان وتارێک پێشکەش دەکات
عادل عەبدولمەهدی
2019-10-23 [03:00 AM]

ZNA - هەولێر


 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سبه‌ی پێنجشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گوتارێك له‌ باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رێوشوێن و هه‌نگاوی به‌ په‌له‌ بۆ چاكسازی ده‌كاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یێندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌ سیاسه‌تی پشك پشكێنه دوور ده‌بێت و هه‌روه‌ها مووچه‌ی پله‌ باڵاكان له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا په‌نجا كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، به‌ جۆرێك به‌رزترین مووچه‌ له‌ ده‌ ملیۆن دینار تێناپەڕێت. هاوكات ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌‌باڵاكان ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان ده‌كرێت و یارمه‌تیێ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان ده‌درێـت، به‌ جۆرێك هیچ خێزانێك به‌بێ بژێوی نه‌مێته‌وه‌ و مانگانه‌ بڕی سه‌د و سیی هه‌زار دیناریان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.

 





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad