English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەردو وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا ره‌وشی باكووری سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
2019-10-24 [07:38 AM]

ZNA:ھەولێر


هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ره‌وشی باكووری سووریا، دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ و كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا هاتووه‌: جگه‌ له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی سووریا، بابه‌ته‌ جێ بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ له‌ به‌رایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی وڵاتانی بێلایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ زه‌ریف و چاوشئۆغلۆ كۆده‌بنه‌وه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ باكۆ ده‌ستپێبكات و رۆژی شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی بهێنێت.





ئەم هەواڵە 5071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad