English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 100 زیندانیكراوی داعش رایانكردووە
2019-10-24 [08:15 AM]

ZNA- ھەولێر


 بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 100 زیندانیكراوی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هۆی هێرشەكەی ئەم دواییەی توركیا رایانكردووە، ئەمریكا هیچ زانیارییەكی لەسەر شوێنەكانیان نیە.


جەیمس جێفری نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لەبەردەم لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا رایگەیاند "دەتوانین بڵێین ژمارەكە لە 100 زیاترە، ناشزانین ئێستە لە كوێن".


سوپای توركیا بەر لە دوو هەفتە هێرشێكی بەرفرەوانی بە یارمەتی چەكدارە بەكرێگیراوە عەرەبە ئیسلامیەكانی سووریا كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و ئەم هۆیەوە هێزەكانی شەڕڤانان لەبەر بەرپەرچدانەوەی توركیا، نەیانتوانی چیتر زیندانیە داعشەكان بە گوێرەی پێویست بپارێزن، بەم هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری زیندانی رایانكرد.


جێفری ئەمڕۆ گوتیشی كە شەڕڤانە كوردەكان هێشتا پاسەوانی لە زیندانیكراوانی داعش دەكەن و نزیكەی تەواوی زیندانیانی داعش لە ژێر كۆنترۆڵی هەسەدەدا ماونەتەوە.


نوێنەرەكەی ئەمریكا ئەوەشی گوت كە بە گوێرەی توانا، بەردەوامن لە چاودێریكردنی ئەو زیندانیكراوانە و هێشتا ژمارەیەك سەربازیان لە سووریا ماوە كار لەگەڵ هەسەدە دەكەن، یەكێك لە یەكەمینەكانی كارەكانیشیان بریتیە لە پاراستنی ئەو زیندانیكراوانەی داعش.





ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad