English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاووڵاتیان دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن
2019-10-24 [08:36 AM]

ZNA-هەولێر


 بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ھەڵبگیرێت و بەرپرسێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ھەڵگرتنی ڤیزا ھەنگاوێكی باشە بۆ ھاووڵاتیان، بەڵام تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگە وەك تێست.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، راگەیاند: "ھەردوو حكوومەتی عێراق و ئێران گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ڤیزا لە نێوانیاندا ھەڵبگرن و بڕیارە لە ئەمڕۆ بەدواوە تا دوو مانگی دیكە ھاووڵاتیان بە بێ ڤیزا گەشت بۆ ھەردوو لا بكەن، تەنیا ھاووڵاتیان لە سنوورەكانەوە بە پاسپۆرت دەتوانن سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكەن و بە پێچەوانەشەوە".

 بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكوومەتی ھەرێم لەگەڵ ئێران گوتیشی: "ئەمە تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگە وەك تێست ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران ھەڵدەگیرێت، ئەگەر بەو شێوەیە سەركەوتوو بوو، بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر سەركەوتوو نەبێت، دیسان دەگەڕێنەوە بۆ سیستەمی پێدانی ڤیزا".

پەیوەست بە ھەرێمی كوردستانیش ئاكرەیی دەڵێت: "بێگومان ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیش سوودمەند دەبن لەو بڕیارە، چونكە رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاوی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی دەكەن و ھەڵگرتنی ڤیزاش كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیان و گەشتیاران دەكات".

kdp





ئەم هەواڵە 3343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad