ZNA - هەولێر
رێژه‌ى به‌روبومی ناوخۆیی له پارێزگای سلێمانی 65% پێداویستی بازاڕ دابین ده‌كات و له‌و بڕه‌ش به‌شێكی هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی دیكەی عێراق ده‌كرێت، قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت گرنگی ته‌واو به به‌روبومی ناوخۆیی و پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ده‌ن و داواش له جوتیاران ده‌كات پاره‌ی "عموله" نه‌ده‌ن .
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24 تشرینى یه‌كه‌مى 2019، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی هاوسه‌نگی به‌روبوومی سه‌وزه‌و میوه له پارێزگای سلێمانی كۆبوه‌وە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند مانگى رابردوودا و له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى به‌شێك له به‌روبومى ناوخۆیى و قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى ئه‌و بهروبومانهى كه له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت ، كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر بوژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى به‌روبومى ناوخۆیى و ساغكردنه‌وه‌ى بهوربومى جوتیاران ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد به ئامانجی زیادكردنی ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژه خۆماَلییهكان ده‌كه‌ن و پێداویستیه‌كان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی، وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی "عموله" له جوتیاران له عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌كاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له جوتیاران وه‌رناگیرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ماوه‌ى رۆابردوودا و به‌هۆى وه‌رگرتنى "عموله" له جوتیاران چه‌ند نوسینگه‌ی كشتوكاڵی له عه‌لوه‌ی سلێمانی داخراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ر نوسینگه‌یه‌كی كشتوكاڵی پاره له جوتیاران وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه و شوێنه‌كه‌ى داده‌خرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر دروستبوونی جموجوڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران له عه‌له‌وه‌ی سلێمانی، له‌باره‌ى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بۆ رێگرىكردن له‌و به‌رهه‌مه دهرهكیانهى كه به‌هۆى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆ قه‌ده‌غه كراون ئاوات محه‌مه‌د وتى، له‌رێگه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه رێگرى ته‌واو له هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى ساغكردنه‌وه و گرنگیدانى زیاتر به به‌روبومى ناوخۆیى جوتیاران.
له باره‌ى به‌بازاڕكردنى به‌روبومه ناوخۆییه‌كان و باشتر ساغكردنه‌وه‌یان قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند : پێویسته گرنگى زیاتر به كردنه‌وه‌ى پێشانگه كشتوكاڵییه‌كان بدرێت و بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ بهبازاڕكردن و دۆزینه‌وه‌ى گونجاوترین رێگه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه خۆماڵییه‌كان .
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له عولهوهی سلێمانی تۆمار كراوه بۆ ئه‌مساڵ له‌م وه‌رزه‌دا "50-60" هه‌زار تۆن هه‌نار و "200-300" تۆن ترێ له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه به‌ته‌واوى پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات و به‌شێكی ره‌وانه‌ى شاره‌كانى تر‌ى عێراق ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ى تر له سه‌وزه‌و میوه كه له ناوخۆیى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت ، به‌مه‌ش كۆى گشتى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان بۆ مانگى داهاتوو "65% پێداویستى بازاڕ دابین ده‌كات و ته‌نیا 35% پشت به‌به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى سه‌وزه‌و میوه ده‌به‌سترێت .
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پێشنیار كرا باجى زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى سه‌وزه‌و میوه كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به ئامانجى ساغكردنه‌وه و گرنگیدانى زیاتر به به‌روبومى خۆماڵى و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان .
ئەم هەواڵە 5095جار خوێندراوەتەوە |