English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ تیرۆرستی راگەیاند
2019-10-24 [03:21 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ كەسیان بە تۆمەتب هەبوونی پەیوەندی بەداعشەوە دەستگیركردوە، وتیشی، دوای دەستگیركردنیان ‌و دانان بە تاوانەكەیاندا، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە هەر یەكەیان بەجۆرێك سزادراوە.

 

بەشی راگەیاندن و پەیوەنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە پاش كۆكردنەوەی زانیاری و داڕشتنی پلانێكی تۆكمە ‌و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزكانی ئاسایشی سلێمانی لە سێ‌ چالاكی جیادا سێ‌ كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیركردووە.

 

بەگوتەی ئاسایشی سلێمانی، دوای دەستگیركردنیان ‌و دانان بە تاوانەكەیاندا، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە هەر یەكەیان بەجۆرێك سزادراوە.

 

لە راگەیێنراوەكەی ئاسایش ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرسێ‌ كەسەكە بە رەچەڵەك عەرەبن، و ناسنامە و سزاکانیان بەمشێوەیە:

 

یەکەمیان ناوی (ناسر عەجاج)ـە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ ‌و مانگێك زیندانی دەكرێت.

 

دووەمیان ناوی (باسم رەحیم)ـە و بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی دەكرێت.

 

سێیەمیان بە ناوی (مازن سەرحان)ـە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ زیندانی دەكرێت.





ئەم هەواڵە 1717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad