ZNA:ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کرد و توانی مەودای چوار کیلۆمەتری پێشبڕکێکە بە سەرکەوتویی ببڕێت.
لەبارەی هۆکاری بەشدارییکردنی لە ماراسۆنەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بۆ من دروشمی ماراسۆنەکە سەرنجراکێش بوو ، کە نووسرابوو بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە".
راشیگەیاند، هیوادارم ئەمڕۆ ببێتە دەستپێکێک بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەوڵەکانیان بۆ راگرتنی پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی کوردستان دەستپێبکەن.
لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سێ پێشبڕکێی لهسهر 3 ئاستی جیاواز دەکرێت، نزیکەی 5 هەزار کەس بەشداریی تیادا دەکەن و زیاتر لە 350 راکەری بیانی پشکداریی لەم ماراسۆنە دەکەن، کە لەلایەن 150 ناوبژیوانەوە سەرپەرشتی پێشبڕکێیەکان دەکرێت.
ئەم هەواڵە 3433جار خوێندراوەتەوە |