English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەكانی پەڵپینە بزانە
2019-10-26 [09:35 AM]

هەولێر ــ ZNA



پەڵپینە جۆرە روەكێكە و لە وەرزی هاویندا  لە باخەكان دەڕوێت و ئێران و هندستان بە نیشتمانی ئەو جۆرە روەكە دادەنرێت و چاندنی ئەو جۆرە روەكە لە وڵاتە عەرەبیەكانی وەك میسر و ئەردەن و فەلەستین و لوبنان و سوریا بەربڵاوە.

 

ئەم روەكە چەندین ناوی هەیە لەوانە( رجللە و بقلە و مبركە و فرفحە و فرفحینە ) و چەند ناوێكی تریش و لەزۆر خواردن دا بەكار دەهێنرێت.

ئەم جۆرە روەكە  رێژەیەكی بەرزی ترشی چەوری وەك ترشی ئۆمیگا 3ی تێدایە و دوو كۆمەڵە ڤیتامینی تێدایە گرنگترینیان ڤیتامین بی و سی و ئە یە.

هەروەها  چەندین پێكهاتەی كانزایی تێدایە لەوانە مس و مەگنیسیوم و سۆدیۆم و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و چەند كانزایەكی تر .
هەروەها دژە ئوكسید و چەند پێكاهەتەی تری وەك كاروتینات و  بیتالینی تێدایە هەروەها مادەی گلوتاسایونی تێدایە كە رێژەیەكی زۆری ریشاڵی خۆراكی لە خۆدەگرێت.

سوودەكانی پەڵپینە بزانە.

فەرمانی خوێنبەرەكانی دڵ چالاك دەكات چونكە رێژەیەكی بەرزی ترشی ئۆمیگا 3ی تێدایە.
هەروەها رێژەی كولیستروڵ لە لەشدا رێك دەخات و ناهێڵێت بەرز بێتەوە.

لەمەترسی نەخۆشیەكان دڵ و جەڵتەی مێشك دەتپارێزێت و خوێنبەرەكان لە رەقبوون دەپارێزێت.
پەستانی بەرزی خوێن نزم دەكاتەوە و خوێنبەرەكان خاو دەكاتەوە چونكە پۆتاسیومی تێدایە و هەمیشە هەستی  تێربوون بە مرۆڤ دەدات كە دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی كێشی لەش چونكە رێژەیەكی زۆری ریشاڵی خۆراكی تێدایە و رێژەی یەكە گەرمیەكانی زۆر كەمە.

بۆ منداڵان بەسوودە و لە نەخۆشی ئۆتیزم دەیانپارێزێت و بۆ گەشە باشە.

یەكێك لە سوودەكانی پەڵپینە چارەسەری مایەسیریە.

چارەسەری ئەو نەخۆشیانە دەكات كە توشی ریخۆڵە دەبن لەوانە خوێن بەربوونی ناو سك  چونكە پێكهاتەی جلكوز و ئالانین و ترشی لیمۆ و ترشی مالیكی و دوبامینی تێدایە.

بەسوودە بۆ چارەسەری سك چوون
نەخۆشیەكانی پێست و هەوكردن و پێوەدانی میروو چارەسەر دەكات و پێست پاك دەكاتەوە و چارەسەری پێستی روخسار دەكات و ناهێڵێت پەڵە و كون كون بێت چونكە رێژەیەکی باشی ڤیتامین ئەی تێدایە.

چرچ و لۆچی كەم دەكاتەوە و جەستە لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان دەپارێزێت بەتایبەت شێرپەنجەی ناو دەم و سینك و سیەكان  چونكە دژە ئۆكسید و ڤیتامین ئەی و سی زۆری تێدایە.

هەروەها بۆ تەندروستی چاو بەسوودە و لە زۆر نەخۆشی دەیپارێزێت وەك تەمی گلێنەی چاو و لاوازی چونكە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین ئەی تێدایە.

پرۆسەی باشبوونی ئێسك خێراتر دەكات و بەهێزی دەكات و ناهێڵێت تووشی ئێسكە نەرمە بێت چونكە مەگنیسیوم و ئاسن و كالیسیومی تێدایە.

یارمەتی لەش دەدات بۆ دروستكردنی خڕۆكە سورەكان.

یارمەتی گەشە و درێژبونەوەی قژ دەدات.

خانەكانی لەش دەپارێزێت و تەندروستریان دەكات.

بۆ ئازاری ددان بەسوودە و چارەسەری قورحەی گەدە دەكات 

بۆ سەر ئێشە باشە و كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات.

نەخۆشیەكانی میزڵدان چارسەر دەكات.





ئەم هەواڵە 1960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad