English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و خۆراكه‌ رۆژانه‌یه‌ی كه‌ سووده‌كانی نازانیت
2019-10-26 [12:51 PM]

هەولێر ــ ZNA



پیاز یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ به‌ربڵاوه‌كان و له‌ زۆر جۆر خواردندا به‌كارده‌هێنرێت و تامێكی تایبه‌ت به‌ خواردنه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.


پیاز سوودێكی ئه‌وه‌نده‌ زۆری هه‌یه‌ كه‌ له‌ رابوردوودا ئه‌وروپاییه‌كان له‌بری پاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردن به‌رامبه‌ر شته‌ به‌نرخه‌كانی تر به‌كارهێنراوه‌.

 

1. پیاز سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیی قژ ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ماده‌ی گۆگرده‌وه‌یه‌ كه‌ تاڵه‌كانی قژ به‌هێز ده‌كات.

2. پیاز دژی پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌ و ئه‌و گۆگرده‌ی له‌ پیازدا هه‌یه‌ واده‌كات كۆلاجینی ئێسك و خوێنبه‌ره‌كانی به‌ به‌هێزی بمێننه‌وه‌. هه‌روه‌ها رێگره‌ له‌ لاوازبوونی پێكهاته‌ كانزاییه‌كانی ناو ئێسك و پووكانه‌وه‌ی ئێسك.

3. پیاز بۆرییه‌كانی خوێن ده‌كاته‌وه‌ و به‌وه‌ش جووڵه‌ی خوێن به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین. جگه‌ له‌وه‌ش دژه‌ به‌كتریایه‌ و هانده‌ره‌ بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین.

4. پیاز ده‌بێته‌ هۆی پاككردنه‌وه‌ی چاو، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی دروستكردنی فرمێسكه‌وه‌ كه‌ چاو پاكده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌كاتی جنینی پیازدا چاوت ئاو نه‌كات ئه‌وا دوای پاككردن ماوه‌یه‌ك له‌ ئاودا دایبنێ پاشان به‌كاری بهێنه‌.

 

چه‌ند زانیارییه‌كی نه‌زانراوی تر له‌باره‌ی پیازه‌وه‌:

- له‌ میسری كۆندا پیازیان به‌ پیرۆز داناوه‌ و پێیان وابووه‌ ئه‌ڵقه‌كانی پیاز نیشانه‌ن بۆ نه‌مریی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێك فیرعه‌ونه‌كانیان مۆمیا كردووه‌ پیازیان له‌ چاو و گوێ و سنگ و حه‌وزیاندا داناوه‌.

- ده‌توانیت پیاز بۆ پاككردنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌ كانزاییه‌كان به‌كاربهێنیت به‌تایبه‌تی ئاسن و زیو چونكه‌ پیاز دژی ژه‌نگه‌ و بریقه‌ بۆ كانزاكان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

- زۆر كه‌س پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر پیاز له‌ت بكرێت و پارچه‌یه‌ك پیاز دابنرێت پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م خراپ ده‌بێت و به‌كتریایه‌كی زۆر له‌سه‌ری ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌مه‌ راست نییه‌ و ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك پیاز له‌ شوێنی گونجاودا دابنرێت تا هه‌فته‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت.

- ده‌توانیت له‌رێگه‌ی توێكڵی پیازه‌وه‌ پێشبینی كه‌شوهه‌وای زستانی داهاتوو بكه‌یت. ئه‌گه‌ر توێكڵی پیازه‌كه‌ ئه‌ستوور بوو ئه‌وا نیشانه‌یه‌ زستانی داهاتوو سه‌خت ده‌بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ سوود له‌ پیازی ناوچه‌كه‌ی خۆت وه‌ربگریت نه‌ك هاورده‌ی وڵاتانی تر.

- پیاز بۆسه‌گ وه‌كو ژه‌هر وایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی شیبوونه‌وه‌ی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێنی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ و مردنی. به‌ڵام خواردنی بڕێكی كه‌می پیاز زیان به‌ سه‌گی پێگه‌یشتوو ناگه‌یه‌نێت.





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad