English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكانی كەربەلا نزیكەی 200 كەس بریندار بوون
2019-10-26 [11:00 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی وتی، لە ئەنجامی هەوڵی خۆپیشاندەران بۆ چوونە ناو باڵەخانەی پارێزگای كەربەلا 196 كەس بریندار بوون لە نێویاندا ئەندامی هێزە ئەمنییەكان هەیە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، دوێنێ لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەران، دوای هەوڵدانی خۆپشاندەران بۆ چونە ناو باڵەخانەی پارێزگای كەربەلا 196 كەس لە هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بریندار بوون.

باسی لەوەش كرد، 18 ئەفسەر و 125 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان و 53 خۆپیشاندەر بریندار بوون.

دوێنێ لە پارێزگای نەینەوا خۆپیشاندانێكی گەورە ئەنجام درا، خۆپیشاندەران داوای هەلی كار و بنەبڕكردنی گەندەڵی و خزمەتگوزاریان دەكرد، دواتر خۆپیشاندانەكە بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان گۆڕ و بەهۆیە پارێزگای كەربەلا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

 

سۆمەریە نیوز





ئەم هەواڵە 1540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad