ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد .
یانەی مانشستەر ستی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵێ بێ بەرامبەر بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا.
گۆڵەکانی یانەی مانشستەر ستی لە خولەکەکانی ٤٦ ، ٦٥ و ٧٠ لە رێگەی یاریزانان رەحیم ستیرلینگ ، دی بڕۆین و گۆندۆگان تۆمارکران .
بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٢ خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول بۆ سێ خاڵ کەم کردەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 5698جار خوێندراوەتەوە |