ZNA- ھەولێر
ئەمڕۆ شەممە ٢٦/١٠/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی دەرکرد.
١- راھێنەری تیپی پێشکەوتووانی یانەی دەربەندیخان (ھۆگر عەبدوڵڵا)، بۆی نییە راھێنەرایەتی یانەکەی بکات، تا بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بە پەسەند وەرنەگرێت، چونکە ناوبراو بەدەر لە رێنماییەکان ئەندامی دەستەی کارگێری یانەکەیە.
٢- یاریزانانی فێرگەکانی تۆپی پێی کوردستان، ئازادن بۆ ھەر یانەیەک یاری دەکەن.
٣- یاریزانانی تەمەن رێگەپێدراو بۆ خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوردستان، ئازادن بۆ ھەر یانەیەک یاری دەکەن، بە مەرجێک یانەکەی خۆی تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی نەبێت.
٤- ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەینەوە، کە مەرج نییە یانەکان رۆژێک پێش یاری یاریگەی سەرەکی بۆ مەشق و راھێنانی تیپی میوان دابین بکات، بەڵکو ئارەزوومەندانەیە، بەڵام مەرجە یانەی میواندار یاریگەی دووەم یان شوێنێکی شایستە و گونجاو بۆ مەشق و راھێنانی تیپی میوان دابین بکات.
ی.ا
ئەم هەواڵە 7126جار خوێندراوەتەوە |