ZNA- ھەولێر
ھەرسێ یانە گەورەکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە ، ریال مەدرید و مانشستەر ستی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان فابیان رۆیز ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کۆریری دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزان فابیان رۆیز لەگەڵ یانەی ناپۆلی پێشکەشی دەکات ، ھەر سێ یانەی بەرشەلۆنە ، ریال مەدرید و مانشستەر ستی ھەوڵدەدەن گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئۆریلیۆ دی لۆرینتس سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەست بەرداری رۆیز بێت ، بەڵام داوای ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات ، ئەمەش بە پارەیەکی خەیاڵی ھەژمار دەکرێت بۆ یاریزانێکی وەک رۆیز .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، داواکردنی ئەم بڕە پارە زۆرە لەلایەن سەرۆکی یانەی ناپۆلی بۆ ئەوەیە یانە گەورەکان لە رۆیز دوور بکەونەوە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7729جار خوێندراوەتەوە |