English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی لوبنان زیانێكی خەیاڵی دەگەینێتە ئابووری وڵاتەكە
خۆپێشاندانەکانی لوبنان پێی نایە دووهەم هەفتە
2019-10-26 [04:00 AM]

ZNA- هەولێر


بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵو، خۆپیشاندانەكانی لوبنان كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر بازاڕ و مامەڵە بانكییەكان دروستكردووە  و بۆ ئەم مەبەستەش ھۆشداری لە ئیفلیجبوونی ئابووریی وڵاتەكە دەدرێت.

 رائد خووری وەزیری پێشووری ئابووریی لوبنان رایگەیاندووە، تێچووی خۆپیشاندانەكان و وەستانی بازاڕ و بانكەكان ، زیانی ١٣٨ ملیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە، بەجۆرێك تێچووی خۆپیشاندانی ھەر ھەفتەیەك ٩٧٢ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، بەو پێیەی كە قەبارەی ئابووریی لوبنان دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار.

خووری ئاماژەی بە ئەمەش کردووەە، ئەوە ژمارەیەكی یەكجار گەورەیە و  لە ئەنجامدا قەواڵە داراییەكان روو لە نزمبوونەوە دەكەن و مەترسیی ئەوە ھەیە كە ھەر لەگەڵ كرانەوەی دەرگای بانكەكان ھەژمارە بانكییەكان لە پارەی لوبناینەوە بۆ دۆلار بگۆڕدرێت كە ئەمەش بە مەترسیدارترین دۆخی ئابووری بۆ  لوبنان دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 2479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad