English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ چین یەکەمە
2019-10-26 [04:05 AM]

​ZNA- هەولێر


بەگوێرەی دوایین ئامارە گومرگییەكان لە چین، سعوودیە بە پاڵپشتی پاڵاوگە نویییەكانی توانی لە مانگی ئەیلوولدا پێگەی خۆی وەك  گەورە ھاوردەكاری نەوتی خاو بۆ چین بپارێزێت.

ئەمە لە كاتێكدایه كە ھاوردەی نەوت لە ئێران و ڤەنزوێلاوە  بۆ چین بەھۆی سزاكانی ئەمریكاوە رووی لە نزمبوونەوە كردووە، بەجۆرێك باری نەوتی سعوودیە لە مانگی ئەیلوولدا بۆ ئەم وڵاتە گەیشتووەتە ٧ ملیۆن و ١٧٠ھەزار بەرمیل و بەگشتی لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتایی ئەمساڵیش بەبەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە سەدا ٥٥،٤.

ئەم سەركەوتنەی سعوودیە تۆماری‌كردووە، لەگەڵ پێشبینییەكانی چاودێران ھاوكاتە كە پێیانوابووە ھێرشەكانی سەر ھەردوو دامەزراوە نەوتییەكەی سعوودیە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كەرتی نەوتی ئەم وڵاتە.





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad