English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشەی بازرگانیی ئەمریکا و چین بەهای دۆلاری بەرز کردەوە
2019-10-26 [04:18 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەو پێشكەوتنەی كە لە رێككەوتنە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكا و چیندا روویداوە، دەستبەجێ بەھای دۆلاری ئەمریكای بەرزكردەوە.

بەگوێرەی نوسینگەی نوێنەری بازرگانیی ئەمریكا ، دوای ئەوەی بەرپرسانی بازرگانی ئەمریكا و چین توانیان وەك قۆناخی یەكەم بگەنە رێككەوتنێكی بازرگانی، لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەھای دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركرد کە بەجۆرێك پێنوینی دۆلار بەرێژەی سەدا ٠.٢بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٨،٨٢٦ دۆلار، ھاوكات بەرانبەر بە یۆرۆ بەرێژەی سەدا ٠،٢١ ، بەرانبەر بە پاوەند سەدا ٠،١٩بەرز بۆوە.

 ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە ، سەرجەم ئەو ناجێگیرییەی كە لەماوەی ئەمساڵدا لە بەھای دراوەكاندا تۆماركراون، بەھۆی ناكۆكییەکانی بازرگانییەكانیی جیھانەوە بووە، بۆیە ھەر جووڵەیەكی بازرگانی دەستبەجێ كاریگەریی ئەرێنی یان نەرێنیی  لە خۆیەوە جێ دەھێڵێتە سەر بەھای دراوەكان .





ئەم هەواڵە 2419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad