ZNA- هەولێر
ئه‌مریكا بریاریداوه ، ئاسانكاری پێویست بۆ هه‌نارده‌ی ده‌رمان و خۆراك بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی بكات.
وه‌زارتی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سه‌ره‌رای هه‌بوونی سزاكانی دۆناڵد ترامپ بۆ سه‌ر ئێران، به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له‌هاووڵاتیانی ئێرانی، ئاسانكاری بۆ هه‌نارده‌كردنی ده‌رمان و خۆراك بۆ ئەم وڵاتە ده‌كات و له‌مه‌و به‌دوا به به‌رده‌وامی خۆراك و ده‌رمانیان وه‌كو پێشتر به رێگه‌ی یاسای و نرخی گونجاو هه‌نارده ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو ساڵه به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئێران ، ده‌رمان و خۆراكی پێویست هه‌نارده‌ی ئێران ناكرێت و زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئێرانی به‌م هۆیه‌وه توشی كێشه بوون.
ئەم هەواڵە 5950جار خوێندراوەتەوە |