English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی قوتابیان پانێڵێک لەبارەیداستانەکانی پێشمەرگە لە ئۆکتۆبەری 2017 رێک دەخات
2019-10-27 [04:39 AM]

ZNA-هەولێر


یەکێتیی قوتابیانی کوردستان پانێڵێک لەبارەی داستانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری 2017، رێک دەخات.

 

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-10-2019، یەکێتیی قوتابیان بە رێوڕەسمێک، کۆتایی بە چالاکییەکانی ”هەفتەی بەرگریی نیشتمانی“ بهێنێت، کە رۆژی 20-10-2019 لە ساڵیادی داستانی پردێ، دەستیان پێ کرد.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شاری کەرکووک و زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد.

رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر، حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی هێز و میلیشیای نێودەوڵەتی، هەوڵی دا هێرش بکاتە سەر هەولێر، بەمەبەستی داگیرکردنی ئەو شارە و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە شارۆچکەی پردێ رووبەڕووی هێرشی حەشدی شەعبی بوونەوە و توانییان هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو میلیشیایانە تێک بشکێنن.

لەو شەڕانەدا، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا، پێشمەرگە توانی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە بەهێزترین تانکی جیهانە و حەشدی شەعبی بەهۆیەوە هێرشی کردە سەر کوردستان، تێک بشکێنێت، بەمەش ورەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە تەواوی رووخا و بە ناچاری پیلانەکانیان لە دژی کوردستان، راگرت.
 





ئەم هەواڵە 2569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad