English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا له‌ ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌
2019-10-27 [05:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رێککەوتنەکەی سێشەممەی رابردووی نێوان رووسیا و تورکیا وایکردووە، مۆسکۆ پۆلیسی سەربازیی زیاتر بنێرێتە سووریا بە مەبەستی چاودێریکردنی سنووری نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئەنقەرە. ئەمریکاش بڕیاریداوە ژمارەیەک سەرباز بۆ پارێزگاری لە بیرە نەوتەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بنێرێتەوە سووریا و ئەمڕۆ بەشێک لەو هێزانە گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی نزیکەی 300 پۆلیسی سەربازیی وڵاتەکەی گەیشتوونەتە سووریا بۆ  چاودێریکردنی سنووری نێوان تورکیا و سووریا. 

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکانی وەزارەتەکەی 20 ئۆتۆمبیلی دیکەی سەربازیشیان گواستوونەتەوە سووریا تاوەکو پۆلیسی سەربازیی رووسیا بتوانن لە ئەرکەکانیاندا بەکاریان بهێنن. 

 

رێککەوتنەکەی رووسیا و تورکیا دوای ئەوە هات، ئەمریکا بڕیاریدا سەربازەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە، جگە لە ناوچەی تەنف. بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە، بەتایبەتی دوای رێککەوتنەکەی ئەنقەرە و مۆسکۆ، گۆڕانکارییەکیش لە هەڵوێستی واشنتندا دەبیندرێت. 

 

سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری بەرگریی وڵاتیش دەڵێن، ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەیان دەگوازنەوە نزیک بیرە نەوتەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە پارێزگای دێرەزوور بۆئەوەی رێگەنەدەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە دەستی رێکخراوی داعش. 

 

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە هەروەها بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن دەکرێت هێزەکان جێگۆڕکێ پێبکەین بۆئەوەی دڵنیایی بدەین لە سەلامەتی بیرەنەوتەکان، ئێستا ئێمە هەندێک کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی پێگەمان لە دێرەزوور بۆ دڵنیاییدان لەوەی رێگە نەدەین داعش دەستی بە بیرە نەوتەکان بگات". 

 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئامادەنەبوو وردەکاری زیاتر لەوبارەوە رابگەیێنێت، بەڵام میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، دەکرێت نزیکەی 500 سەرباز و 30 تانکی ئەبرامز شانبەشانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە نزیک بیرە نەوتەکان جێگیربکرێن. 

 

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش رایگەیاند، ئامانجەکە تەنیا ئەوە نییە ئەو بیرە نەوتانە نەکەونەوە دەستی داعش، بەڵکو بۆ ئەوەیە رێگە نەدەن حکومەتی سووریا و ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیکیشیان لەو بیرە نەوتانە نزیک ببنەوە. 

بڕیارەکەی ئەمریکاش کاردانەوەی رووسیای بەدوادا هات. 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا کە پەیامنێری رووداو رایگەیاند 13 ئۆتۆمبێلی سەربازی بوونە لە هەولێرەوە گەڕانەوە رۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگەکانی نەوت.

 

سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "ئێمە بەراستی نیگەرانین لەبارەی ئەو راستیەی کە دەکرێت ئاماژەکانی کۆشکی سپی واتای ئەوە بن ئەمریکا گوشارە فرە رەهەندەکانی لەسەر دەسەڵاتی شەرعی لە دیمەشق درێژە پێدەدات". 

 

لە چەند ساڵی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا یارمەتی هەسەدەی داوە بۆ تێکشکاندنی داعش و حکومەتی رووسیاش پاڵپشتیکاری سەرەکی حکومەتی سووریایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان.

 





ئەم هەواڵە 2011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad