English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ، بڕیارە ئەمڕۆ ھەواڵێكی گرنگ رابگەیەنێت
2019-10-27 [05:11 AM]

ZNA-هەولێر



دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیارە ئەمڕۆ ھەواڵێكی گرنگ رابگەیەنێت و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھەواڵە گرنگەكەی ترەمپ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعشە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیوویەتی "ئێستا شتێکی گەورە روویدا".

هۆگن جیدلی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند بڕیارە "کاتژمێر یەک بە کاتی واشنتن، ترەمپ لێدوانێکی گرنگ بدات".

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریكا "پێدەچێت ترەمپ ئەمڕۆ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش رابگەیەنێت".

وەك میدیاكان باسیان كردووە "بەغدادی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکا، بۆ سەر ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە".





ئەم هەواڵە 1678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad