English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خواردنانە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکەن
2019-10-27 [11:27 AM]

هەولێر ــ ZNA



سەرەرای پیسبوونی ژینگە بە ھەموو جۆرەکانییەوە کە ھۆکارێکی گرنگی توشبوونە بە شێرپەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک ھۆکار بەدەر لە ھۆکاری بۆماوەی دەبێتە ھۆی توشوون بەشێرپەجە ئەویش کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەن کە رەنگە رۆژانە بیان خۆیت، بۆتە تا دەتوانیت جۆتیان لێ بەدور بگرە. 

١- گۆشتی برژاو: گۆشتی سورەکراو جا بە ھەر جۆرێک بێت کاریگەری خراپی لەسەر جەستە ھەیە چونکە ئەو پلە گەرمییە بەرزە دەبێتە ھۆی گۆڕینی DNA گۆشتەکە. 

٢- گەنمەشامی نێو مایکرۆوەیڤ: جۆرە گەنمە شامییەک ھەیە بە تام و بۆنی جیاواز کە دەخرێتە نێو مایکرۆ وەیڤەوە بەمەبەستی ئامادەکردن، بەڵام توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن خۆمانی لێ بەدوربگرین چونکە ماددەی Perfluorooctanoic تێدایە ماددەیەکی شێرپەنجەییەوە دەبێتە ھۆی گۆرینی شێوەی خانە. 

٣- خواردنەوەی گازی: بەھۆی بوونی برێکی زۆر رەنگ و تام و بۆن و شەکر لەگەڵ ماددەی دژە ئێکسپایە ھۆکارێکە بۆ دروستی شێرپەنجە، بۆیە پزیشکەکان داواکارن کە تا دەکرێت لە خواردنەوەی گازی بەدوربین بەتایبەت بۆ منداڵان. 

٤-خواردنەوە کھولییەکان: توژینەوە کحول بە یەکێک لە ھۆکارەکانی قەڵەوی دەزانێت، قەڵەویش لە ئەندازەی خۆی زیاتر ھۆکاری چەندین جۆری شێرپەنجەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خودی کحول بەھۆی تیژیەکەیەوە زیانیکی زۆر بە قورگ و سورێنچک و گەدە دەگەێنیت و دەبێتە ھۆی سوتاندنیان، ئەمەش دواجار دەبێتە ھۆی شێرپەنجە. 

٥-ئەو خواردنانەی کە رێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە: خوێ لە زۆربەی خواردنەکاندا بوونی ھەیە بەڵام لە خواردنی ئامادەکراو خواردنی خێرادا چەند ھێندە زیاد دەکات، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوون و گەشەسەندنی خانەی شێرپەنجەی. 

٦-خواردنی لە قوتونراو: سەرنجە خواردنە لەقوتونراوەکان ماددەی پارێزەی bisphenol A کە ماددەیەکە پاش زۆر بەکارھێنانی کاریگەری خراپ دەکات لەسەر گەشە و شێوەی خانەکانی مرۆڤ لە دووبارە دروست بوونیاندا. 

لەگەڵ ئەوەشدا چەند ھۆکارێکی دیکە ھەیە کە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن وەک تەمەڵی وەرزش نەکردن لەگەڵ جگەرە کێشان کە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ٩ جۆر شێرپەنجەی جیاواز ھەیە لە جەستەدا.





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad