English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٧٠٠هەزار کرێکاری بیانی بە نایاسایی لە عێراق کار دەکەن
2019-10-27 [10:29 AM]

ZNA - هەولێر


 

حوسێن سەعید عەرەب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: 700 هەزار کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق کاردەکەن.

ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، بۆ ئەوەی ژمارەی راستەقینەی کرێکارە بیانییەکان ئاشکرا نەبێت، هەندێك پاڵاوگەی نەوتی رێگە نادەن لیژنەکانی چاودێری سەردانیان بکەن.

حوسێن سەعید، هەروەها ئاماژە بەوەشدەدات، 18 هەزار کرێکاری بیانی لە پاڵاوگەی کەربەلا کاردەکەن، لە کاتێکدا بە گوێرەی رێککەوتنی وەزارەتی نەوت پێویستە 50% دەرفەتی کارەکان بە کرێکاری عێراقی بدرێت، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک لە میانی مۆڵەت پێدان بە کۆمپانیاکان و واژۆ کردنی گرێبەستەکان پەیڕەو نەکراوە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوینەران پشت‌راستی دەکاتەوە کە دۆسیەی کار زۆرترین گەندەڵیی تێداکراوە.

 





ئەم هەواڵە 1960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad