English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى... سێ تۆمەتبارى ئێرانى دەستگیر كران
2019-10-27 [10:50 AM]

ZNA-هەولێر


لە دوو چالاکیی جیاجیای ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا، چوار تۆمەتبار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە چالاکییەکدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز ئێرانییان دەستگیر کرد، کە لە ھەولێر لەژێر ناوی کاری تەڕدەستی (سیحر و جادوو) بەفێڵ پارەیان لەھاووڵاتییان وەرگرتبوو".

باس لەوەش کراوە، تۆمەتبارەکان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووە ڕوو، دوای تۆمارکردنی سکاڵای ھاووڵاتییەک کە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی ئامێرێکی ڕووپێوی لێ دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و توانرا کەسێک بە تۆمەتی بردنی ئامێرەکە دەستگیر بکرێت، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان دەست بگرن بەسەر ئامێرەکەدا کە نرخەکەی دەگاتە بڕی ١٥ ھەزار دۆلاری ئەمریکی.





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad