English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد
2019-10-27 [10:52 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی نووسراوەکانی خەرجکردن دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری کە بەژمارە ٤٤٩ لە ٦/١٠/٢٠١٩ـەوە دەرکراوە و کۆپییەکیش دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە و تێیدا بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ژمێرکاری و بانکە بازرگانییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ھەر نووسراوێک رەزامەندی خەرجکردنی ھەبێت بۆ ھەر مەبەستێک پێویستە وێنەیەک لەم خەرجییە بدرێت بە نووسینگەی وەزیر بۆ چاودێری خەرجییەکان.

لە نووسراوەکەی نووسینگەی وەزیری دارایی ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بەپێچەوانەی ئەم بڕیارە کاری پێویست ئەنجام نادرێت، واتە (لە ئەگەری رەزامەندی خەرجکردن وێنەیەک لە نووسراوەکە نەدرێت بە نووسینگەی وەزیر بۆ چاودێریکردنی خەرجییەکان ئەوا کاری پێویست لەبارەی رەزامەندی خەرجکردنەکەوە ئەنجام نادرێت).





ئەم هەواڵە 26629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad