English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... خۆپێشاندانه‌کان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌
2019-10-27 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو خۆپێشاندانه‌کان ده‌ستیان پێکرد، تا ئێستا زیاتر له‌ 60 خۆپێشانده‌ر کوژراون و سه‌دان که‌سیش برینداربوونه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ شاری به‌غدا خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

خۆپێشانده‌رێک گوتی: "ئێمه‌ له‌ هه‌وڵ داین هه‌موو حکومه‌ت لابه‌رین."

خۆپێشانده‌ران به‌ربه‌ستێان له‌ سه‌ر ئه‌و پرده‌ دانابوو که‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌چێت و هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕێژیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپێشانده‌ران به‌کارهێنا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزمی حکومه‌تی عێڕاق گوتی، ئه‌و هێزه‌ی بۆ ناوچه‌ و شه‌قامه‌کان ناردووه "تا له‌ به‌رامبه‌ر که‌سانی سه‌ره‌ڕۆ خانووبه‌ره‌کانی حکومه‌ت بپارێزن."

‌شه‌و‌ی شه‌ممه‌ هێزه‌کانی دژه‌ تێرۆر ‌ ده‌یان‌ خۆپێشانده‌ریان له‌ شاری ناسریه کوته‌ک کاری کرد و قوڵبه‌ستیان کردن.‌

یه‌که‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم گوتی ئامۆژگاری کراوه‌ که‌ "هه‌موو پێوانه‌یه‌کی پێویست به‌ کاربێنێت" بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ خۆپێشاندانه‌ی دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر عادل عه‌بدلمه‌هدی بهێنێنن.

ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ گه‌وره‌ترین گرفت له‌ به‌ر ده‌م سه‌رۆک وه‌زیره‌ له‌ وه‌تا ساڵێک له‌ مه‌وپێش که‌ هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

 

voa





ئەم هەواڵە 2731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad