English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: له‌ رێگه‌ی روخساره‌وه‌ به‌غدادی ناسراوه‌ته‌وه‌
2019-10-27 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی توانرا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا بكرێت، كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندوه‌ له‌ رێگه‌ی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی دڵنیا بووین كه‌وا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه‌، وتیشی، 50 بۆ 70 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ پرۆسه‌ی كوشتنی به‌غدادی به‌شدار بوون.

ئه‌و تۆڕه‌ باسی له‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ راوێژكارانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكیا دۆناڵد ترامپ، وتی، كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست كرده‌وه‌، وتیشی، سه‌ره‌ڕای پشكنینی دی ئێن ئه‌ی له‌ رێگه‌ی روخساریه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری پنتاگۆن له‌ لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری "نیوزویك"ی ئه‌مه‌ریكی وتی، سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئامانجی پرۆسه‌یه‌كی نهێنی سه‌ربازی له‌ ئیدلیبی سوریا بوو.

ئه‌و گۆڤاره‌ باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ ئامانجگرتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌نجام دا، كه‌ به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌.





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad