هەولێر – ZNA
لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Evil، تۆڕی CBSوەرزی دووەمی ئەم دراما تەلەڤزیۆنییە بەرهەمدێنێت.
لەم بەرهەمەدا کاتیا هێربەرز، مایک کۆلتەر، ئاسف ماندی، مایکل ئیمرسۆن و کرستین لاهتی رۆڵی تێدا دەگێڕن.
ئەم بەرهەمە دراماییە تیشک دەخاتە سەر کەسێک کە لە کڵێساوە رێگەی پێدراوە بەدواداچوون بۆ ئەودیاردانە بکات کە شیناکرێنەوە.
وەرزی یەکەم ئەم بەرهەمە ئێستا هەموو رۆژانی پێنجشەممە پەخشدەکرێت و دوایین ئەڵقەی لە 30 کانوونی دووەمی 2021 پەخشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە |