هەولێر – ZNA
کوینتین تارانتینۆ، دەرهێنەری ئەمریکی، کۆپییەکی نوێی فیلمی سینەمایی Once Upon a Time in Hollywood بڵاودەکاتەوە و دیمەنێکی 10 خولەکی بۆ زیادکراوە.
بە زیادکردنی 10 خولەک بۆ فیلمەکە، ماوەی فیلمەکە دەبێتە 3 کاتژمێر و ئێستا لە هەزار هۆڵی سینەمایی لە ئەمریکا نمایشبکرێت.
لەم بەرهەمەدا لیۆناردۆ دیکاپریۆ، براد پێت و ئال پاچینۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
رووداوەکانی فیلمەکە لە ساڵی 1969 لە لۆس ئەنجلۆس روودەدەن و تیشک دەخاتە سەر دوو کەسایەتی بەناوەکانی ریک دالتۆن کە ئەکتەری تەلەڤزیۆنییە و کلیڤ بۆس کە لە بری ئەو ئەکتەرە رۆڵە ترسناکەکان دەگێڕێت.
ئەم هەواڵە 4351جار خوێندراوەتەوە |