هەولێر – ZNA
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەمایی Last Christmas، ترەیلەرێکی دوو خولەکی ئەم بەرهەمە بڵاوکرایەوە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8 تشرینی دووەمی داهاتوو لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایشبکرێت.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای UK Universal Picturesیە و لەم بەرهەمەدا ئیملیا کلارک، هێنری گۆلدینگ، ئیما تۆمسۆن و دێێڤد مۆمینی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
لەلایەکی دیکەوە ئەو کۆمپانیاییە ناوی نوێترین فیلمی نوێی خۆی ئاشکرا کرد کە بەناوی Dolittleیە و بڕیارە لە دەستپێکی ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.
ئەم هەواڵە 6706جار خوێندراوەتەوە |