English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی هەرێم: لەناوبردنی بەغدادی هەنگاوێکی گرنگە بەڵام کۆتایی تیرۆر نییە
2019-10-27 [06:44 AM]

ZNA - هەولێر


 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناوبردنی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی، سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بەڵام کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌ویی نییە.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژ داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی هزری تووندڕەوی. لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆری داوە و هەر لە سەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانیش ئەفسانەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنرا و ئەمەش بووە سەرەتای داڕمانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە.

وتیشی، بێگومان لەناوبردنی ئەم گه‌وره‌ تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و توندڕه‌وی نییە. بەڵکو دەبێت هۆكاره‌كانی سەرهەڵدانی بیری تووندڕەوی بنبڕ بکرێن و هەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و تووندڕەویی.





ئەم هەواڵە 2845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad