English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته‌ ده‌نگ
2019-10-28 [04:30 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەكات و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە توندوتیژی دووربكەونەوە.

لە ڕاگه‌یێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە دۆخی عێراق نیگەرانن و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەنەوە.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەكی كاری دیموكراسییە و مافێكی سەرەتاییە، كە دەستوور بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەكەیان بكەن.

راشیگه‌یاند، ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە بەكارھێنانی توندوتیژی دووربكەونەوە.

 





ئەم هەواڵە 4273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad