English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مەلا کرێکار دادگایی دەکرێت
2019-10-28 [05:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، پرۆسەی دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام بەڕێوە دەچێت.

خالید ڕەنجدەر، برای مەلا کرێکار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەی، دادگای ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ پرۆسەی دادگاییکردنی مەلا کرێکار دەست پێ دەکات، بە مەبەستی سەیرکردنی مەرجەکانی رادەستکردنی ناوبراو بە ئیتاڵیا.

هاوکات ڕوونی کردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی بڕیاری دادگایەکی ئیتاڵیا لەبارەی زیندانیکردنی مەلا کرێکار بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، راستەوخۆ پۆلیسی نەرویژ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو تۆمەتباری تیرۆرە و دەستگیریان کردووە.

لە ١٨ی تەمووزی ٢٠١٩ەوە ئیتاڵیا بە فەرمی داوا دەکات، مەلا کرێکاری رادەست بکرێتەوە، تاوەکوو ١٢ ساڵ سزاکەی لەو وڵاتە بەسەر ببات.

بە گوتەی براکەی مەلا کرێکار، برینیار مێلینگ، پارێزەرە نەرویژییەکەی مەلا کرێکار، سکاڵای لە دژی دەستبەسەرکردنەکە بۆ دادگای پێداچوونەوەی ئۆسلۆ بەرز کردووەتەوە، بەڵام دادگاکە لە ٨ی ٨ی ٢٠١٩ەوە سکاڵاکەی ڕەت کردووەتەوە.

باسیشی لەوە کردووە کە ئەگەر دادگای ئۆسڵۆ بڕیار بدات مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتاڵیا بکات، ئەوا پارێزەرەکەی لە دادگای باڵای نەرویژ تانە لە بڕیارەکەی دادگای ئۆسڵۆ دەدات.

مەلا کرێکار، ناوی تەواوی نەجمەدین فەرەج ئەحمەدە، لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، چوار منداڵی هەیە، سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام بووە.





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad