English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ له‌سه‌ر نه‌وتی سوریا ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گیرێت
2019-10-28 [07:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


دۆناڵد تره‌مپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، به‌نیازه‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بكات بۆ ئیداره‌دانی كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی سوریا ، ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی توندی لێگیرا له‌لایه‌ن شارەزایانی یاسا و شارەزایانی بواری وزە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو دەستپێشخەرییەی كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا خرایەڕوو بەوەی كە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل یانیش ھەر كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمەریكی، كێڵگە نەوتییەكانی سووریا بەڕێوەببەن، رەخنەی تووندی شارەزایانی یاسا و شارەزایانی بواری وزەی لێكەوتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی یەكشەممە ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، كە بەنیازە گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل یانیش یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی ئەمەریكا بكات، بۆ ئەوەی نەوتی سووریا بەڕێوەببەن و دواتر داھاتەكەی دابەشبكرێت و لە بەرامبەردا ھەردوو كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و شێڤرۆن رەتیانكردەوە كە كۆمێنت لەسەر ئەو لێدوانەی ترەمپ بدەن.

 





ئەم هەواڵە 5218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad