English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م شه‌ش كاته‌دا زۆر پێویسته‌
2019-10-28 [01:22 AM]

هەولێر ــ ZNA


هه‌روه‌ك ده‌زانین ئاو باشترین و به‌سوودترین خواردنه‌وه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان زۆر ئاو بخۆینه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئاوى سارد وه‌ فێنكت ده‌كاته‌وه‌ و سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌م شه‌ش باره‌دا زۆر گرنگ و پێویسته‌. 

• به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت هه‌وڵ بده‌ ئاو بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ و له‌شت پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌كتریاو مادده‌ى ژه‌هراوى و زیان به‌خش.

• نیوه‌ڕوان و ئێواران سى خووله‌ك پێش نان خواردن كوپێك ئاو بخۆره‌وه‌ ، یارمه‌تیت ده‌دات هه‌م ڕێگرى ده‌كات له‌ زیاده‌ خۆریت .

• كاتێك هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌یت  هه‌وڵ بده‌ كوپێك ئاو بخۆیته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ .

• پێش و دواى ئه‌نجامدانى وه‌رزش ، پێویسته‌ (3-2) كوپ ئاو بخۆیته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌شت پێویستى پێیه‌تى و له‌ش له‌ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت .

• هه‌ركات هه‌ستت كرد نه‌خۆشیت و له‌شت ساغ نییه‌ ئاو زۆر بخۆره‌وه‌ با سه‌رئێشه‌ بێت یان هه‌ر ئازارێكى تر .

• هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ماندوێتى و هیلاكى كرد ئاو بخۆره‌وه‌ ، چونكه‌ یارمه‌تى حه‌ساندنه‌وه‌ى له‌ش ده‌دات.





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad