ZNA-هەولێر
عەقید ئەسعەد کەریم گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆ سەرقاڵی رێکخستنەوەی مۆڵەتی شوفێرییە لە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە مۆڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێم رێک بخرێتەوە و بە سیستەمێکی پێشکەوتووی یەکگرتوو کاری پێبکرێت، لە ئێستاشدا خەریکی دانانی میکانیزمی نوێین بۆ دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری و دوای پێداچوونەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
راشیدەگەێنێت کە سەرەتای پلانەکەمان لە نووسینگەکانی فێرکردنی شوفێری دەست پێدەکات و ئەو نووسینگانەی راھێنان بە ھاووڵاتیان دەکەن بۆ چۆنیەتی فێرکردنی شوفێر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و رێک دەخرێنەوە.
عەقید ئەسعەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێم دەشڵیت ، قۆناغی دووەمی پلانەکە دەچینە نێو وردەکاریی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری بە شێوەی ئەلیکترۆنی، چونکە لە ئێستادا جیاوازی لە سیستەمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێریدا ھەیە و ھێشتا لە بەشێک لە قەزاکان بە سیستەمی کۆن کار دەکرێت و نەکراوەتە ئەلیکترۆنی، ئەوانە ھەموو رێک دەخرێتەوە و مەرجی نوێی تێدا جێگیر دەکرێت
ئەم هەواڵە 16900جار خوێندراوەتەوە |