English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی ئەمەریکا دەگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان
2019-10-28 [09:53 AM]

ZNA-هەولێر


ھێزەکانی ئەمەریکا جارێکی دیکە گەڕانەوە بنکەکانیان لە چەند ناوچەیەکی  رۆژئاوای کوردستان.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئەمەریکی بە چەک و پێداویستییە سەربازییەکانیان، گەڕاونەتەوە بنکەی سەربازییەکەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، کە دەکەوێتە نزیک رێگەی سەرەکی ئێم فۆر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆکەیەکی ئەمەریکی بە کەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێکی زۆریان لە فڕۆکەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیک کۆبانێ ھەبووە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا پەیامنێرانی کوردستان٢٤ لە رۆژئاوای کوردستان، باسیان لەوەکردبوو کە چەند کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکا گەڕاونەتەوە ناوچەکە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، کە ئەوان بۆ ٣٠ رۆژ ھێزە سەربازییەکانیان ناردە سووریا، بەڵام ئەوە ماوەکەی گەیشتە ١٠ ساڵ و ئێستاش کاتی ئەوەیە سەربازانی ئەمەریکا لەو وڵاتە بکشێنەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا بە واشنتن پۆستیان گوتووە، پێنتاگۆن زۆر ھەوڵی قایلکردنی سەرۆکی ئەمەریکایان داوە کە تەواوی ھێزەکان لە سووریا نەکشێنێتەوە، دواتر کاتێک باسی مەترسی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانیان پێگوتوە، ترەمپ رەزامەندی نیشانداوە کە بەشێک لە ھێزەکە بمێننەوە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن ئەمەریکاوە بەردەوامیی ھەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەرایسۆنی رۆژھەڵاتی فورات لەلایەن تورکیا، لە ٩/١٠/٢٠١٩، ئەمەریکا چەند بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەکە چۆڵکرد.





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad