English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە كوێت قەدەغە دەکرێت
2019-10-28 [10:15 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کوێت ھاوردەکردنی سەرجەم جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ مۆڵەتی قەدەغەکرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کوێت لە رایگەیەنداروێکدا، ھاوردەکردنی سەرجەم جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ھەموو شێوە و قەبارەکانی قەدەغەکرد، کە لە دوورە بە کۆنترۆڵەوە ئاراستە دەکرێت و کامێرا یاخود ئامێری پەیوەندییان پێوە بەستراوە، بۆ ھاوردەکردنیش دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆوە وەربگیرێت.

بەو بڕیارەش کۆمپانیا و دوکانەکان کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتیان ھەیە ناچار دەکات، لیستێک ئامادە بکەن بۆ کڕیارانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ھەموو زانیاری کەسی تۆمار تێدا بکەن.

ھاوکات رۆژنامە ناوخۆییەکانی کوێت لە مانگەکانی رابردوو چەندین ھەواڵێکیان بڵاوکردبووەوە، پەیوەست بوو بە رووداوەکانی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرابوون، کە ئەوەش بە پێشێلکردنی ئاسایش تۆمارکراوە.





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad